کوردستانی

مه‌سرور بارزانى ده‌ستى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران گرتووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سرور بارزانى ده‌ستى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران گرتووه‌

مه‌ودا میدیا-


ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى ناردووه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن تیمى پارتیی دیموكراتى كوردستان و به‌ دیاریكراویش، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى تیمى پارتى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتییان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن "مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ستى به‌سه‌ر مووچه‌كانمان گرتووه‌ و ئه‌و چونكه‌ خۆى تێره‌، ئاگاى له‌ برسیه‌تى خه‌ڵك و مووچه‌خۆر نییه‌ كه‌ 50 رۆژ ده‌بێت مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌".

ئه‌وان باسیش له‌وه‌ ده‌كه‌ن "به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى ناردووه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان ئاگاى له‌ دۆخى خه‌ڵك نه‌بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ یه‌ك ملیۆن و 250 هه‌زار مووچه‌خۆر له‌ دۆخێكى ئابوورى قورسدان".

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ "ئاوات شێخ جه‌بان وه‌زیرى دارایی هه‌رێم له‌ پشكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى مه‌سرور بارزانى بێ ده‌سه‌ڵات و هیچ هه‌ڵوێستێكى نه‌بووه‌، له‌كاتێكدا گۆڕان شه‌ڕى قوتى خه‌ڵكى ده‌كرد و ئێستا خۆشیان هۆكارى پێنه‌دانى قوتى خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رن".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان