کوردستانی
سنوورى بایكۆت فراوانتر ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى راگەیەندراوى مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازى، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 24ى ئازارى 2024، بەهۆى پێنەدان و دواكه‌وتنى مووچەکانیان، بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانى ژمارەیەک خوێندنگا و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆى سلێمانى بایکۆتى دەوام دەکەن.
به‌پێى زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه، دادگای سلێمانی و کارتی نیشتمانیی و بەشێک لە فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی و سەرجەم بانكە حكومییەكان، و ژمارەیەكی تر‌ى بەڕێوەبەرایەتیی بایکۆتى دەوام دەکەن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بەشێک لە کارمەندانى کەرتى تەندروستیى لە نەخۆشخانەى شار و بەشێک لە مەڵبەندەکان دهستسانكردووه به بایکۆتى دەوام، و کارمەندانى نەخۆشخانەی گشتیی کەلاریش لە ئەمڕۆوە بایکۆتى دەوامیان دەستپێکردووە.
هه‌روه‌ها، ماوەى هەفتەیەکە بایکۆتى بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆى سلێمانى بەهۆى پێنەدانى مووچەکانیان بەردەوامە.
پ ح ع