کوردستانی

بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

کەشناسی هەرێم له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ، پێشبینییه‌كانى ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ و تاوه‌كو به‌یانى رۆژى دوو شه‌ممه‌ بارانبارین به‌رده‌وامى ده‌بێت و تەرزە و هەورە بروسکەشى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، و لە دواى نیوەڕۆى سبه‌ینێوه‌ بارانبارین کۆتایى دێت و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش 2 تاوەکو 5 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانى هەرێم بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئەمڕۆ یەک شەممە، کەش هەوردەبێت تاوەکو کاتەکانى نیوەڕۆ و ئەگەرى بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، لە دواى نیوەڕۆوە لە ئەنجامى کاریگەرى دوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور و کەنداوی عەرەبی شەپۆلێکى بارانبارین روو لە ناوچەکە دەکاتەوە .

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، کاریگەرى ئەم شەپۆلە سەرەتا لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم دەستپێدەکات، لە ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و باشوورى پارێزگاى سلێمانى بارانبارینى بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت و رێژەی بارانبارین بەراورد بە ناوچەکانى تر زیاتر دەبێت، بڕی بارانبارینى پێشبینییکراو لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان لە نێوان 35 ملم تا 45 ملم دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هه‌رێم ئه‌وه‌شى وتووه‌، کاریگەرى ئەم شەپۆلە تاوەکو بەرەبەیانى رۆژى دووشەممە بەردەوام دەبێت و لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى راپەڕین و سنوورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ؛ رێژەی بارانبارین کەمتر دەبێت.

ئاشكراشی كردووه‌، لە ناوچە سنوورییەکان و لوتکەى شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

له‌باره‌ى رۆژى دوو شه‌ممه‌شه‌وه‌ باس له‌وه‌ده‌كات، سبەی دووشەممە، کاریگەرى شەپۆلى بارانبارین بەردەوام دەبێت تاوەکو کاتەکانى بەرەبەیان، هەروەها لە ئەنجامى گاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و ئەگەرى بارینی تەرزە لە کاتەکانى بەرەبەیاندا لە هەندێک ناوچە هەیە، پاشان لە دواى نیوەڕۆوە بارانبارین کۆتایى دێت و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

له‌باره‌ى پله‌كانى گه‌رماشه‌وه‌ ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه‌، پلەکانی گەرما 2 تاوەکو 5 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینییکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 15
سلێمانی :13
دهۆک : 15
زاخۆ : 15
هەڵەبجە : 14
کەرکوک : 17
سۆران : 12
حاجی ئۆمەران : 4
گەرمیان : 18

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان