کوردستانی

دارا سێكانیانى: ئه‌مانه‌ چه‌ته‌ن نه‌ك حكومه‌ت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دارا سێكانیانى: ئه‌مانه‌ چه‌ته‌ن نه‌ك حكومه‌ت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا پاره‌یه‌كى زۆرى مووچه‌ ناردووه‌ و داهاتى پێنج مانگیش له‌به‌رده‌ستدایه‌ به‌ڵام مووچه‌ دابه‌ش ناكرێت.

دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان نوسیویه‌تى "ئه‌مه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ یان چه‌ته‌؟ به‌غدا چه‌ند رۆژێكه‌ 608 ملیار دینارى بۆ مووچه‌ ناردووه‌ و داهاتى ناوخۆى پێنج مانگیش له‌به‌رده‌ستدایه‌، به‌ڵام مووچه‌ دابه‌ش ناكه‌ن".

"ئه‌و حكومه‌ته‌ چه‌ته‌یه‌ ده‌ستى به‌سه‌ر پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان گرتووه‌".

ماوه‌ى زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ناردووه‌ و حكومه‌تى هه‌رێمیش به‌ فه‌رمانى مه‌سرور بارزانى ده‌ستى به‌سه‌ر مووچه‌ گرتووه‌.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان