کوردستانی
بۆ ئهوانهى ئارهزوو دهكهن له دهرهوه بخوێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وهزارهتى خوێندنى باڵاو توێژینهوهى زانستیی حكومهتى ههرێمى كوردستان داوا له فهرمانبهران و مامۆستایانى سهر به دامودهزگاكانى حكومهتى ههرێم دهكات ئهوانهى ئارهزووى خوێندن دهكهن لهدهرهوه وڵاتى كۆریا ژمارهیهك كورسى خوێندنى دابینكردووه.
دهقى ئاگادارییهكهى وهزارهتى خوێندنى باڵا..
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە داودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و سەرجەم دامەزراوەکانى تری حکوومەتى هەرێم دەکات، وڵاتی کۆریاى باشوور لە چوارچێوەى هاوئاهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سێنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی کۆریای باشور (KDI School)، ژمارەیەک کورسیی خوێندنى ماستەر لە بوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان، بەڕێوەبردنى گشتى، خاوەنداریەتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە تەرخان دەکات.
ئەمڕۆ یەكشەم 24ی ئازار، وەزارەتی خوێنی بالا و توێژینەوەی زانستی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، کورسی ماستەر بۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێم لە کۆریای باشور تەرخاندەکرێت، بۆیە هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینییانەی خوارەوە دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی لینکی هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
https://kdischool.ac.kr/menu.es?mid=a40202000000
مەرجەکان:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە داودەزگاكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
لەگەڵ بڵاو كردنەوەی ئاگاداری و مەرجەكان، وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند تێبینییەكیشی بڵاو كردووەتەوە:
- هەر کەسێک مەرج و ڕێنماییەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
- تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاریی زیاتر، سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- دواکات بۆ پێشکەشکردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی تر، یان لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکى تر جیاوازە، بەر لە پێشکەشکردن بە وردی سەرنجی مەرج و ڕێنماییەکان بدەن.
- دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://scholarship.digital.gov.krd/#/login
ع،ه