کوردستانی

توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكى گه‌وره‌ى له‌ناو خاكى هه‌رێم ده‌ستپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكى گه‌وره‌ى له‌ناو خاكى هه‌رێم ده‌ستپێكرد

مه‌ودا میدیا-


رێکخراوی CPTی ئەمه‌ریکی نوێترین راپۆرتی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی چاوەڕوانکراوی ئەمساڵی تورکیا لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە "ئۆپەراسیۆنی ئەمجارەی سوپای تورکیا بۆ سەر زنجیرە چیای گارە دەبێت، کە بە درێژایی 38.9 کیلۆمەتر هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ناوەندی بەیەکەوە بەستنەوەی هەر چوار قەزای مێرگەسۆر، ئاکرێ، ئامێدی و زاخۆشە، گارە گرنگی ستراتیژی هەیە و شاڕێی جموجۆڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌)یه‌ لە ناوچەکەدا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه‌ " لە مانگی کانونی یەکەمی 2017 تا (نیسان/4)ی 2022، سوپای تورکیا توانیویەتی 86.02% سنوری نێوان عێراق- تورکیا کۆنتڕۆڵ بکات و 64 بارەگای سەربازیی بەدرێژایی سنورەکە جێگیربکات".

رێكخراوه‌كه‌ به‌ توندى هۆشدارى داوه‌ له‌ دروستبوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر گیانى هاوڵاتییانى مه‌ده‌نى.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان