کوردستانی

بایكۆتى فراوان له‌ سلێمانى ده‌ستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایكۆتى فراوان له‌ سلێمانى ده‌ستیپێكرد

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، به‌شى زۆرى قوتابخانه‌كانى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى، له‌گه‌ڵ چه‌ندین فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌ بایكۆتى ده‌وامیان كرد.

فه‌رهاد سابیر، مامۆستا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ندین قوتابخانه‌ له‌ ناو شارى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كردووه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگه‌ مووچه‌ دابه‌شنه‌كراوه‌ و حكومه‌تیش هیچ بانكى نییه‌".

وتیشى "دواى خۆپیشاندانى مامۆستایان، چه‌ندین قوتابخانه‌ كه‌ ده‌وامى ئێوارانن بڕیاریانداوه‌ نه‌چنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ و داواش له‌ قوتابى و خوێندكاران كراوه‌ نه‌چنه‌وه‌ بۆ ده‌وام".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ به‌شێكى فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كردووه‌، ئه‌وانیش تا دابه‌شكردنى مووچه‌ ئاماده‌نین ده‌وام بكه‌ن.

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان