کوردستانی
راستیی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدمیا-
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەو نووسراوەی كە وەزارەتەكەیان بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاراستەی فەرمانگەكانی كردووە، هەنگاوێكی سیاسییە و بۆ مەبەستی پلەبەرزكردنەوە نییە.
وتیشی، مەبەست لە نوسراوەكە ئەوە بووە كە فشار بخرێتە سەر بەغداد، نەك بۆئەوەی دەستبكرێتەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، تا ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەرگای لەسەر ئەو دۆسیەیە نەكردووەتەوە لەكاتێكدا پلەبەرزكردنەوە پێویستی بە بڕیار و رێنمایی تایبەت هەیە. بۆیە ئەوەی لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە بڵاوكراوەتەوە راست نییە و تەنیا داواكاریی خودی وەزیر بووە كە پێدەچێت جۆرێك بێت لە موزایەدەی سیاسیی بەهۆی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، نووسراوێكی بەپەلەی بە ژمارە 2769 بڵاوكردەوە و داوای لە یەكە ژمێریارییەكانی وەزارەت و فەرمانگەكان كرد، لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی ئازاردا لیستی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئامادەبكەن و بۆ وەزارەتەكەی بنێرن.
ئ پ