کوردستانی
بەرێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و پرۆژەكانی ئاو بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان.
بەرێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، بەهۆی وەرگەڕانی تانكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنییەوە، هەندێك لەو سوتەمەنییەی كە هەڵیگرتبوو رژایە ناو ئاوی زێی دووكانەوە.
باسی لەوەشكردووە، لەكاتی رووداوەكەدا پرۆژەی ئاوی دوكان-سلێمانی بەهۆی كێشەی كارەباوە وەستابوو، بۆیە هیچ گرفتێك بۆ پرۆژەكانمان و ئاوی هاوڵاتییان دروستنەبووە و بەهیچ شێوەیەكیش ئەو سووتەمەنییە تێكەڵ بە پرۆژەكانی ئاو نەبووە.
ئ پ