کوردستانی

له‌ سلێمانى به‌ته‌واویی بایكۆت راگه‌یه‌ندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سلێمانى به‌ته‌واویی بایكۆت راگه‌یه‌ندرا

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، بایكۆتى ده‌وام له‌ ناو شارى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌كى فراوان ده‌ستیپێكرد و چه‌ندین فه‌رمانگه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و قوتابخانه‌ بایكۆتى ده‌وامیانكرد.

غه‌ریب شه‌ریف، كارمه‌ندى ته‌ندروستى له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى نه‌دانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه‌ نزیكه‌ى دوو مانگه‌ دابه‌شنه‌كراوه‌ و دوو مانگیش به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ڕوات، بڕیارماندا بایكۆتى ده‌وامى نه‌خۆشخانه‌ و مه‌ڵبه‌ند و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ین".

باسى له‌وه‌شكرد "حكومه‌ت هیچ باكى به‌ فه‌رمانبه‌ر و نه‌خۆشخانه‌ و ته‌ندروستیش نییه‌، ئێمه‌ش له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا بایكۆتى ده‌واممان كردووه‌، ناكرێت پاره‌ له‌ به‌رده‌ستدا هه‌بێت به‌ڵام ده‌ست به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بگیرێت".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، چه‌ندین قوتابخانه‌ و خوێندگاو فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى له‌ سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كردووه‌ و ئاماده‌ نین ده‌وام بكه‌ن.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان