کوردستانی
سه‌ركۆ گه‌ڵاڵی: سه‌رۆكى حكومه‌ت قوت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به بارمته گرتووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به فه‌رمانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به بارمته گیراوه و ده‌یانه‌وێت به‌و شێوه‌یه بگه‌ن به مه‌رامه‌كانیان.
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هۆكارى نه‌دانى مووچه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ته‌نها بڕیاریداوه مووچه دابه‌شنه‌كات، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌و ململانێیه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌یكات".
باسى له‌وه‌شكرد "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 55 رۆژه مووچه‌ى نه‌داوه، داهاتى یه‌ك مانگى ناوخۆ 320 ملیاره، داهاتى دوو مانگى له‌به‌رده‌ستدایه 640 ملیار و به‌غداش 608 ملیار دینارى ناردووه، ده‌یتوانى زۆر پێشتر مووچه‌ى مانگى دوو دابه‌ش بكات".
وتیشى "حكومه‌تى هه‌رێم رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت و به‌شێكیش به تانكه‌ر ده‌فرۆشێت به توركیا، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه حكومه‌تى هه‌رێم پاره‌یه‌كى زۆرى له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام سه‌رۆكى حكومه‌ت مووچه‌ى به بارمته گرتووه بۆ گه‌یشتن به مه‌رامى خۆیان".
ع،ه