کوردستانی

یەکێتیی لەژێر هه‌ر بیانوویه‌کدا دواخستنی ھەڵبژاردن ره‌تده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتیی لەژێر هه‌ر بیانوویه‌کدا دواخستنی ھەڵبژاردن ره‌تده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی، دواكه‌وتنى ھەڵبژاردن به‌ زیانێکی گەورە ده‌زانێت بۆ ناوبانگی ھەرێم و رایدەگەیەنێت، یەکێتیی لەژێر ھیچ پاساوێکدا لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردندا نییە..

ئه‌مڕۆ 26ى ئازارى 2024، جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی، لەگەڵ وەفدێکی یۆنامی کۆبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند، یەکێتیی ھەرگیز لەگەڵ دواکەوتنی ھەڵبژاردندا نەبووە و جەخت لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە و لەگەڵ ئەوەدان ھەڵبژاردن چیتر لەژێر ھیچ پاساو و بیانوویەکدا دوانەخرێت و یەکێتیی ئامادەکاریی تەواوی بۆ کردووە.

راشیگه‌یاند، دواکەوتنی ھەڵبژاردن زیانێکی گەورە بە پرۆسەی دیموکراسیی و ناوبانگی ھەرێم دەگەیەنێت و ھۆکارێکیش دەبێت بۆ زیاتر بێ ھیوابوون و بێزاربوونی کۆمەڵانی خەڵک.

جەعفەر شێخ مستەفا، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ھەڵبژاردن دەبێتە ھۆی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە یاساییەی لەئارادایە و شەرعییەت دەداتەوە بە دامەزراوەکانی ھەرێم، ھەروەھا رۆڵیشی دەبێت لە چارەسەرکردنی زۆرێک لەو کێشە و گرفتانەی ئێستا بەرۆکی ھەرێمی کوردستان و دانیشتوانەکەی گرتووە.

 لە بەرانبەر ئەوەى یەکێتيی ھەمیشە ئامادەیی و ئاسانکاریی کردووە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، وەفدی یۆنامی ستایشی ھەڵوێستی  ئەو حزبەى کردووە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب