کوردستانی
له سبه‌ینێوه رۆژانە پلەکانی گەرما بەرز ده‌بنه‌وه.
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شارەزایه‌كی بوارى كەشناسیی له‌باره‌ى ئه‌و شه‌پۆله‌ى بارانبارین و نزمبوونه‌وه‌یه‌ى پله‌كانى گه‌رما كه ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، رایده‌گەیه‌نێت، بەرەبەیانی سبەینێ چوار شەممە شه‌پۆله‌كه کۆتایی پێدێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بوارى كەشناسیی رایگەیاند، بەرەبەیانی سبەینێ چوار شەممە 27ى مانگ، كاریگەری ئەم شەپۆلەی ناوچەكانمانی گرتووەته‌وە کۆتایی پێدێت.
وتیشى، لە سبه‌ینێوه تاوه‌كو ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو کەشی تەواوی ناوچەکانی ھەرێم سەقامگیر ده‌ەبێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رۆژانە پلەکانی گەرما پلە پلە بەرز ده‌بنه‌وه.
پ ح ع