کوردستانی

خێركردن به‌ سواڵكه‌ر ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ى گوناحبارى كه‌سه‌كه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


خێركردن به‌ سواڵكه‌ر ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ى گوناحبارى كه‌سه‌كه‌

مه‌ودا میدیا-

نزیك له‌ هه‌موو شوێنێك كه‌ پێیدا تێده‌په‌ڕیت، له‌ مزگه‌وت و بازاڕ و نۆرینگه‌ پزیشكییه‌كانیشدا، چه‌ندین ده‌روه‌زه‌كه‌ر بۆ داواى خێركردن، تووشى هاوڵاتییان ده‌بێته‌وه‌ و بووه‌ته‌ مایه‌ى بێزارى، چونكه‌ كه‌س نازانێت خێریان پێڕه‌وایه‌ یاخود نا، مامۆستایه‌كى ئایینیش ده‌ڵێت، خێركردن به‌و كه‌سانه‌ ره‌نگه‌ ببێته‌ مایه‌ى گوناحباربوونیش.

مه‌لا یادگار سه‌ید عه‌لى، مامۆستای ئایینى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، خێركردن به‌ سواڵكه‌ر باش نییه‌ چونكه‌ نایناسىت، پێویسته‌ خێر بدرێت به‌ كه‌سێك پێیبشێت، ئه‌گه‌ر پێینه‌شێت گوناحبار ده‌بێت.

وتیشى، له‌ هه‌مانكاتدا به‌و كاره‌ت هانی ده‌ده‌یت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ نادروسته‌ى.

مه‌لا یادگار ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، باشوایه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى جوان به‌ رێبكرێن و هه‌ڵسوكه‌وتى ناشرینیان به‌رانبه‌ر نه‌كرێت.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان