کوردستانی

ئه‌مڕۆ رۆژێكى تایبه‌ت ده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مڕۆ رۆژێكى تایبه‌ت ده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و پرسى سه‌ره‌كیش دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌بێت كه‌ ماوه‌ى دوو مانگه‌ دابه‌شنه‌كراوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان، ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرسى دابه‌شكردنى مووچه‌ و هه‌ژمارى و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چه‌ند بڕیارێكى گرنگ ده‌ربكات كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى فه‌رمانبه‌ران بێت به‌تایبه‌ت له‌ چوارچێوه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".

هه‌ندێك ده‌زگاى میدیایی دوێنێ بڵاویانكرده‌وه‌ "ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیار له‌باره‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌دات كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ هه‌شت ساڵه‌ راگیراوه‌".

هه‌روه‌ها "ره‌نگه‌ حكومه‌ت بڕیاربدات له‌ باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌ران و دواتریش پێش جه‌ژن مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و زانیارییانه‌ پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه‌".

دوێنێ سێشه‌ممه‌، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ندێك بڕیارى گرنگ ده‌درێت و هه‌مووان پاڵپشتى له‌و بڕیارانه‌ ده‌كه‌ن".

ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگه‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌غداش نزیكه‌ى سێ هه‌فته‌یه‌ پاره‌ى مووچه‌ى مانگى دووى ناردووه‌، به‌ڵام به‌ بڕیارى مه‌سرور بارزانى ده‌ستیبه‌سه‌ر گیراوه‌ و دابه‌شنه‌كراوه‌.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان