کوردستانی
پارتى به زه‌برى هێز رێگرى له خۆپیشاندان ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆمپانیاكانى ده‌ستى كار له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك له شارى هه‌ولێر خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌ڵام هێز بڵاوكراوه‌ته‌وه و رێگرى ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له ناو خۆپیشاندانه‌كه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند" هه‌ر سێ كۆمپانیاكانى ده‌ستى كار له هه‌رسێ پارێزگاى هه‌رێم له به‌رده‌م وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانى ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندان به‌ڵام رێگرى ده‌كرێت".
وتیشى "هێزێكى زۆر به ئۆتۆمبێله‌وه هاتوون و له ده‌وروبه‌رى وه‌زاره‌تى كار‌و و نزیك له خۆپیشانده‌ران جێگیركراون و ده‌یانه‌وێت به زه‌برى هێز رێگرى له‌و خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه بكرێت".
له ماوه‌ى رابردوو هه‌رچى ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندان كرابێت له هه‌ولێر، پارتى به زه‌برى هێز رێگرى كردووه و هێزى زۆرى بڵاوكردووه‌ته‌وه و كۆتایی به هه‌موو خۆپیشاندانێك هێناوه.
ع،ه