گێتی
باڵیۆزێكى ئێران لهبهر چاوپێكهوتنێك له كارهكهى دوور خرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
باڵیۆزێكى ئێران به هۆى ئهوهى چاوپێكهوتنى لهگهڵ پهیامنێرێكى ژندا كه باڵا پۆشنهبووه ئهنجامداوا، لهكارهكهى دوور خرایهوه.
به پێى میدیاكانى ئێران، عەباس مووسەوی، باڵێۆزی ئێران لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، دوای ئەوەی چاوپێکەوتنێكی لەگەڵ ژنێکی پەیامنێردا بڵاوکرایەوە کە باڵا پۆش نهبوو، لە کارەکەی دوور خراوەتەوە.
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، 28ى ئازار، دوای بڵاوبوونەوەی چاوپێكهوتنهكه ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران رایگهیاند، پێویسته بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناو باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیاندا ئەخلاقی ئێرانی ئیسلامیی رەچاو بکەن.
راشیگهیاندبوو، ئەو ژنه پەیامنێرە له كاتێكدا حیجابی ئیسلامی نه پۆشیبوو، ئەو جۆرە جلوبەرگەشی لەبەر نەکردووە کە ژنان لەو وڵاتانەی حیجاب بەپێی یاسا زۆرەملێ نییە، لەبەری دەکەن.
پ ح ع