گێتی
هێرشى خوێناویی دهكرێته سهر ئهوروپا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرایکردووه، رێکخراوی تیرۆرستى داعش بەنیازە هێرشی خوێناوی بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپی ئەنجامبدات.
رۆژنامهكه ئهوهشى بڵاوكردووهتهوه " داعش کە لە قەڵا سەرەکییەکانیدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکستیهێناوە، بەڵام له ئەفریقا و بەشێک لە باشووری ئاسیا پەرەی سەندووە و خاک و سەرمایەی بەدەستەوەیە، ئەمەش دەکرێت ببێتە خاڵی دەستپێک بۆ هەڵمەتێکی نوێی توندڕەوی".
ئهوهش خراوهتهڕوو "حکومەتەکانی ئەوروپا هۆشداریی ئەمنییان بۆ بەرزترین ئاست لە ماوەی ساڵانی رابردوودا راگەیاندووە، بەتایبەت دوای هێرشی ئەمدواییەی داعش بۆ سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە مۆسکۆ، ئەمەش ئاستی چاودێری و هۆشداریی بەرزکردووەتەوە و مەترسییەکانی تاوەکو بەرزترین ئاست زیادکردووە".
هاوکات ئیتاڵیا رێوشوێنەکانی بەهێزتر کرد، ئەڵمانیاش نیگەرانی دەربڕی و ئەوەی بە مەترسیی راستەقینە ناوبرد.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، داعش بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی مۆسکۆی لە ئەستۆ گرتووە، ئەمە کوشندەترین ئۆپراسیۆنی توندڕەویی داعشە لە ئەوروپا و رێکخراوە توندڕەوەکە دەیەوێت بەمە قەرەبووی شکستەکانی بکاتەوە.
ع،ه