گێتی
له بنكه‌كانى ده‌نگدان له توركیا شه‌ڕ دروستبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له بنكه‌كانى ده‌نگدان له توركیا شه‌ڕ دروستبووه و لانى كه‌م 12 كوژراو و بریندار هه‌ن.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه "له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى شاره‌وانییه‌كانى توركیا، له بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان شه‌ڕه ته‌قه روویداوه و به‌هۆیه‌وه‌كه‌سێك كوژراوه و 11 كه‌سیش برینداربوون".
ئەو پێکدادانە لە ناوەندی دەنگدانی ناوچەی سور لە شاری ئامەد لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ڕوویداوه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان دۆخى ته‌ندروستى برینداره‌كان ناجێگیره‌و گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر.
ع،ه