گێتی

ئه‌ردۆغان تووشى شكستى گه‌وره‌ بووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ردۆغان تووشى شكستى گه‌وره‌ بووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان له‌و ده‌نگانه‌ى جیاكراونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى توركیا، ئه‌رۆدغان تووشى شكستى گه‌وره‌ بووه‌ و چه‌ندین شارى گه‌وره‌ى دۆڕاندووه‌.

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت، مه‌نسوڕ یاڤاشی كاندیدی جه‌هه‌په‌ له‌ پێش تۆرگوت ئاڵتینۆكی كاندیدی ئاكپارتیه‌وه‌یه‌ و ئه‌ردۆغان ئه‌و شاره‌ی له‌ده‌ستدا.

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ جیاكراوه‌كان مه‌نسوڕ یاڤاش 58.3%ی ده‌نگه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌، تۆرگوت ئاڵتینۆك 34.05%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ ئیسته‌نبووڵ ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵوی كاندیدی جه‌هه‌په‌ 50.05% ده‌نگه‌كان، مورات كورومی كاندیدی ئاكپارتی 41.21%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ دیاربه‌كر ئایشه‌ سڕی كاندیدی ده‌م پارتی 63.69%ی ده‌نگه‌كان، محه‌مه‌د هالیسی كاندیدی ئاكپارتی 16.37%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ شاری كه‌هره‌مان مه‌ڕه‌ش فوراد ئۆرگولی كاندیدی ئاكپارتی 40.79%ی ده‌نگه‌كان و محه‌مه‌د ئایدۆگاری كاندیدی پارتی ئاسودەژیانی نوێ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ ئه‌نتالیا ڤاهاپ سێچاری كاندیدی جه‌هه‌په‌ 57.79%ی ده‌نگه‌كان، سه‌ردار سۆیده‌نی كاندیدی مه‌هه‌په‌ 30.01%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان