گێتی
ئەردۆغان سەدان شارەوانیی لە دەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو یەکەمجارە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی پارتی دادو گەشە لە هەڵبژاردن توشی شکست دەبێت و هۆکارەکەش رووندەکرێتەوە.
بۆ یەکەم جار لە بیست ساڵی ڕابردوودا، پارتی داد و گەشە پێگەی یەکەمی لەدەست دا و لە بواری هەڵبژاردنەکاندا بووە دووهەمین پارتی تورکیا.
هەڵبژاردنەکانی یەکشەممەی ئەم هەفتەیەت تورکیا بە بەشداری سەدا 77 ی خەڵک، نزمترین ئاستی بەشداری خەڵکی لە 20 ساڵی ڕابردوو بوو. رەنگە هەڵئاوسان و هەژاری و ناڕەزایەتی لە ئەدات حکومەت هۆکاری ئەو نزم بوونەیە بوبێت..
دۆخی سیاسی تورکیا ئێستا لە بەرژەوەندی ئەردۆغان و کابینەکەی نییە چونکە شارەوانیی ئەنقەرە و ئەستەنبووڵ و هەروەها چەند شاری ستراتیژیی دیکە لە دەستی رکابەرەکانی ئەردۆغاندایە.
پارتی کۆماری گەلان توانی لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان لە سەدا 37.74 دەنگی خەڵک بەدەست بهێنێت و ببێتە یەکەم و پارتی داد و گەشەش بە بەدەستهێنانی لە سەدا 35.49 دەنگەکان بووە دووەم.
داد و گەشە لە هەڵبژاردنەکان توانی 505 شارەوانی بەدەست بهێنێت لە حاڵێکدا کە خولی پێشووی 818 ی شارەوانی بەدەست بوو.
ع،ه