گێتی
دامەزراوەی هەڵبژاردنى تورکیا له بهرژهوهندى حزبه كوردییهكه بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنى تورکیا، بڕیاری دانانى سەرۆکی گەورە شارەوانی وان بۆ كاندیدهكهى دەم پارتی دهركرد.
ئهمڕۆ چوار شهممه 3ى نیسانى 2024، دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنى تورکیا، لە بەرژوەندی عەبدوڵا زەیدان، كاندیدى دهم پارتى بڕیاریدا و به پێى بڕیارەکەش فەرمانی دەستبەکاربوون بە ناوبراو دەدرێت بۆ سەرۆکی شارەوانی وان.
لهو بارهیهشهوه، توجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دەم ئاماژهى بهوهكرد، ئیرادەی خەڵکی وان سەرکەوت، ئەوەی دەبوو رووبدات روویدا.
رۆژی 31ی ئازار، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەرێوەچوو كه تێیدا دهم پارتى توانی لە 75 شار پلەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە بەدەستبهێنێت و کە سێیانیان گەورە شارن.
پ ح ع