کوردستانی
له نێوان وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایی عیراق رێككه‌وتن كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رێککەوتن لەنێوان وه‌فدی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی عیراق کراوە، مانگانه لە کاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
دواى ئه‌وه‌ى وه‌فدێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسى مووچه و بودجه له‌گه‌ڵ وەزارەتی دارایی عیراق ، سه‌ردانى به‌غداى كرد، به پێى زانیارییه‌كان، رێككه‌وتن كراوه كه مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، تاوه‌كو پرۆسه‌ى به نیشتمانییكردنى مووچە یەکلایی ده‌كرێته‌وه.
هه‌ر به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه، مانگانە لە رێگەی کۆدی بایۆمەترییەوە مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە خەرج دەکرێت بەهەمان ئەو میکانیزمەی مووچەی مانگی شوباتی پێخەرجکرا.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، سه‌باره‌ت به مووچەی مانگی ئازاریش وەزارەتی دارایی عیراق بەڵێنی بە وه‌فده‌كه داوە، پێش جەژن وردبینی لیستی فەرمانبەران تەواو دەکەن و مووچەکانیان خەرج دەکەن.
پ ح