گێتی

ئێران هۆشدارى توندى دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هۆشدارى توندى دا

مه‌وداد میدیا-


فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، ئیسرائیل ناتوانێ لەو ئاژاوه‌ى کە دروستی کردووە خۆی دەرباز بکات و وه‌ڵامى توندمان ده‌بێت بۆ هه‌ر هێرشێك

سەردار حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند "ئیسرائیل ناتوانێ لەو ئاژاوه‌ى کە دروستی کردووە خۆی دەرباز بکات، هۆشداری دەدەین کە هیچ کارێکی هیچ دوژمنێک لە دژی کۆماری ئیسلامی بێ وەڵام نامێنێتەوە".

باسى له‌وه‌شكرد " هونەری نەتەوەی ئێران شکاندنی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتەکانە، ئەمه‌ریکا لە چەقی رق و کینەی جیهانیدایە، ئه‌و كارانه‌ى ئیسرائیل ده‌یكات به‌ هاوكارى و پاڵشتى ئه‌مه‌ریكایه‌".

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan