گێتی

ئێران داوایه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران داوایه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

مه‌ودا میدیا-


نوێنه‌رى ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات ئه‌و كاره‌ تیرۆرستیانه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو ئیدانه‌ بكات.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگه‌یاند " گروپی تیرۆریستی جەشیولعەدل کە لەلایەن بیانییەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت، بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەی، هێرشی تیرۆریستی کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکان لە راسک و چابەهار و بەهۆیەوە 11 هێزی سەربازی ئێران كوژراون و 44 کەسی مه‌ده‌نیش بریندار بوون".

ناوبراو" داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد ئەو هەوڵە تیرۆرستییه‌ بە توندی ئیدانە بکات و هەوڵی گونجاو بدەن".

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو هێرشێك بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجامدراو و به‌هۆیه‌وه‌ كوژران و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان