گێتی
سعودیه یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان دیاریده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دادگاى باڵاى سعودیه داوا ده‌كات له هاوڵاتییان ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌ممه چاودێرى مانگ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن دیارى بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كى دادگاى باڵای سعودیه هاتووه "داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین رۆژى دووشه‌ممه ئێواره‌كه‌ى چاودێرى بینینى مانگ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رۆژى جه‌ژن دیارى بكرێت".
باس له‌وه‌شكراوه "ئه‌گه‌ر ئێواره‌ى دووشه‌ممه مانگ بینرا ئه‌وه سێشه‌ممه جه‌ژنه، ئه‌گه‌ر مانگ نه‌بینرا رۆژى چوارشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان".
ع،ه