کوردستانی
بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
لە راگەیەنراوێكدا لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە كە ئاراستەی رای گشتیی كراوە، بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان دەڵێت، بەشداریی هەڵبژاردن ناكەن چونكە لە ئێستادا تەوافوقی سیاسیی لەبارەی هەڵبژاردنەوە نییە.
ئەمەش دەقی راگەیەنراوەكەیە:
ئاگادارییەك بۆ رای گشتیی
جەماوەری بەشەرەفی كوردستان
ئێمە وەك دەزگای هەڵبژاردنەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی هەموو ئامادەكارییەكانمان كردووە بۆ هەڵبژاردنەكان لەسەر ئاستی بازنەكان، بەڵام بۆ خۆشتان دەزانن دوو ساڵە بزووتنەوەی ئیسلامی تەكیدی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن كردووەتەوە، لەو نێوەندەشدا چەندینجار جەنابی رابەری گشتیی و مەكتەبی سیاسیمان لە چەندین لێدواندا جەختیان كردووەتەوە كە هەڵبژاردن زەرورەتێكی حەتمیە و دەبێت بكرێت بەشێوەیەك سەرجەم لایەنەكان بسازێن و لە بەیاننامە فەرمییەكانی حیزبدا بڵاومانكردوەتەوە كە پێداگیریمان كردوووە دەبێت هەڵبژاردن بكرێت و كۆتایی بەو ئاڵۆزییە سیاسیانە بهێنرێت و پەرلەمانی كوردستان ببێتە سەكۆی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان وەكو سەكۆكەی جاران كە لایەنە ناكۆكەكانیشی تیا كۆكرابویەوە، بەڵام بەداخەوە ئێمە رێكەوتی 31/ 3/ 2024 تاكو كاژمێر دوانزەی شەو لەبەردەم كۆمسیۆن ئامادە بووین بە لیستی كاندیدەكانەوە، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو تەوافقە سیاسییە نەكرا لە كوردستان لای خۆمانەوە رامان گرتووە و چاوەرێی قۆناغێكی نوێین كە سەرجەم لایەنە سیاسیەكان بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و تەوافقی سیاسیی تێدا بكرێت و سەرجەم لایەنەكان بسازێن پاڵ پشت بە جەماوەری كوردستان ئەگەرنا بەم بارودۆخەی ئێستا ئاڵۆزییەكان زیاتر و زیاتر دەبن و زەرەرمەندی یەكەم خەڵكی بەشەرەفی كوردستانە،
بۆیە ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی نابینە بەشێك لەو ئاڵۆزیانە
دەزگای هەڵبژاردنەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی
ئ پ