گێتی
ناتانیاهۆ، كاتی هێرشی بۆ سەر رەفەح دیاریكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، وادەی هێرشكردنەسەر رەفەح لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دیاری كراوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بە كاتە دیاریكراوەكە نەكرد.
وتیشی، ئەمڕۆ راپۆرتێكی وردم لەسەر دانوستانەكانی قاهیرە پێگەیشتووە، بەڵام ئێمە ئێستا كاردەكەین بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانمان لە پێش هەموویانەوە ئازادكردنی هەموو بارمتە ئیسرائیلییەكان و بەدەستهێنانی سەركەوتنی تەواو بەسەر حەماسدا.
ئەو لێدوانەی ناتانیاهۆ لە كاتێكدایە كە ئێستا خولێكی نوێی دانوستانەكانی ئاگربەستی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت.
رەفەح كە دوا پەناگەی فەلەستینییە ئاوارەبووەكانە لە كەرتی غەززە، نزیكەی یەك ملیۆن فەلەستینیی تێدایە و لە ئێستاشدا بەهۆی ئەگەری هێرشی ئیسرائیلەوە ژیانیان لە مەترسیدایە.
ئ پ