کوردستانی
دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لینكی دامەزراندن بۆ بەشە پزیشكییەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان كارا بكرێت و دەرچووانی بەشە تەندروستیی و پزیشكییەكانیش دەتوانن لە رێگەی ئەلكترۆنییەوە ناوەكانیان پێشكەش بكەن و دابمەزرێن.
بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری پەیوەندییەكان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لینكی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دانیشتووانی پارێزگاكانی رێكنەخراو لە هەرێمی كوردستان كارا دەكرێت و دەرچووانی بەشە تەندروستیی و پزیشكییەكانیش دەتوانن لە رێگەی ئەلكترۆنییەوە ناوەكانیان پێشكەش بكەن و دابمەزرێن.
وتیشی، بۆ دامەزراندنی دەرچووانی ئەو بەشانە لیستی ناوەكانیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەدەست گەیشتووە و رەوانەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیان كردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ژمارەی دەرچووەكان 2,529 كەسن و دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان.
ئ پ