کوردستانی

شاندێكى كۆمپانیاى گازپرۆمى رووسى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێكى كۆمپانیاى گازپرۆمى رووسى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆمپانیاى گازپرۆمى رووسى كۆبوینه‌ته‌وه‌.

ئومێد سەباح، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند " لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگی بەردەوامی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان کرایەوە".

هه‌روه‌ها " هەوڵ و کۆششی بەردەوامی حکومەتی هەرێم بۆ شەراکەتی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نەوت و گاز لەنێوان حکومەتی عیراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان و بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی کێلگە نەوتییەکان ئاڵوگۆڕکرا".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەرتی وزەی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان دووپاتکرایەوە و خۆڕاگری کۆمپانیا نەوتییەکان دوای ئەو بەربەستانەی هاتوونەتە ئاراوە لە پرۆسەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەبوون".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan