کوردستانی
یەکێتیی: جەژنی ئەمساڵ ھاوکاتە لەگەڵ ئاسۆی باشبوونی گوزەران و بژێوی ھاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بهبۆنەی ھاتنهوهی جەژنی رەمەزان، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له پەیامێکی پیرۆزباییدا رایدهگهیهنێت، جەژنی ئەمساڵ ھاوکاتە لەگەڵ ئاسۆی باشبوونی گوزەران و بژێوی ھاوڵاتییان، کە داوا و پێداگری ھەمیشەیی یەکێتیی بوو.
دەقی پەیامەکە...
بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیھان دەکەین.
ئومێد دەکەین خوای گەورە نزا و رۆژووی ھەموو لایەکی قبوڵ کردبێت، جەژنیش ببێتە فاکتەری زیاتری گەردەن ئازادیی و قوڵبوونەوەی گیانى برایەتی و پێکەوەژیان، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و تێکڕای عیراقیش رۆژانی جەژن بە ئارامی و خۆشییەوە بەسەربەرن.
جەژنی ئەمساڵ ھاوکاتە لەگەڵ ئاسۆی باشبوونی گوزەران و بژێوی ھاوڵاتییان، کە داوا و پێداگری ھەمیشەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بەو ئومێدەی ببێتە جەژنی گەشانەوەی دیموکراسیی و ھەڵبژاردنیش لە ئایندەی نزیکدا ببێتە راستییەکی بەرجەستە بۆ گەلەکەمان کە شایستەی ھەموو خزمەت و گیانبازیەکە.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پ ح ع