گێتی

حەماس دەستبەرداری داواكارییەكانی نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەماس دەستبەرداری داواكارییەكانی نابێت

مەودا میدیا-
دوای كوژرانی سێ‌ كوڕ و نەوەكانی، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، كوژرانی كوڕەكانی و نەوەكانی لەلایەن ئیسرائیلەوە هیچ كاریگەرییەكی نابێت لەسەر داواكارییەكانی بزوتنەوەكەیان لە دانوستانەكانی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل. 

ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، سوپاسی خوا دەكەم بۆ ئەو شەرەفەی پێی بەخشیوین بە شەهیدبوونی سێ كوڕەكەم و هەندێك لە نەوەكانم، چونكە ئەوە شەرەفێكە بە هەموو كەس نادرێت.

وتیشی، دوژمن خەڵەفاوە ئەگەر پێیوابێت بەئامانجگرتنی منداڵەكانم لە لوتكەی دانوستانەكاندا دەبێتە هۆی ئەوەی بزوتنەوەكەمان هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت، چونكە داواكارییەكانمان روون و ئاشكران و دەستبەردارییان نابین.  

 دوێنێ چوارشەممە لە هێرشێكی ئیسرائیلدا بۆ سەر كەمپی ئەلشاتی لە رۆژئاوای شاری غەززە، سێ كوڕی ئیسماعیل هەنییە لەگەڵ سێ‌ لە نەوەكانی كوژران. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان