کوردستانی
كهشوههواى ئهمڕۆ و سبهینێ بڵاوكرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 كاتژمێرى داهاتووى بڵاوكردهوه و رایدهگهیهنێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما دوو تا پێنج پلە بەرز دەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاشكراى كردووه، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەراورد بە دوێنێ پێنج شەممە بەرز دەبنەوە.
روونیشیكردووهتهوه، سبهى شهممه، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ پێنج پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 23
سلێمانی : 21
دهۆک : 22
هەڵەبجە : 22
کەرکوک : 28
زاخۆ : 24
گەرمیان : 28
سۆران : 22
حاجی ئۆمەران : 13
پ ح ع