عیراقی

بڕى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ دوو رۆژى رابردوودا ئاشكرا كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ دوو رۆژى رابردوودا ئاشكرا كرا

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی عیراق باس له‌ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران ده‌كات لە ماوەی ئه‌م دوو رۆژه‌دا و ئاشكراى ده‌كات، تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 12 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.
 
حەیدەر نووری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 10 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆی رەسافە لە بەغدا وەرگیراوە.

وتیشى، دوو هەزار تۆن گەنمی تر لە سایلۆی دۆرە وەرگیراوە، ئه‌مه‌ جگە لە گواستنەوەی گەنم لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار.

رۆژى پێنج شەممە وەرگرتنی گەنمی  ئەمساڵی جوتیاران راگەیەندرا، کە تێیدا به‌ وه‌رگرتنى گەنمی پارێزگای موسەنا ده‌ستیپێكرد.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان