کوردستانی
پله‌كانى گه‌رما گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهه‌واى بۆ 48 كاتژمێرى داهاتوو بڵاو كردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت لەگەڵ دروستبوونى هەندێك پەڵە هەور و سبەینێ ئەگەری بارانبارین هەیە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگه‌یاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێك پەڵە هەوری جیا جیا و پلەكانی گەرمی نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنی.
سه‌باره‌ت به كه‌شى سبەینێ یەك شەممە، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەدا لە هەندێك ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و دهۆك دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی بڕوشكە بارانی پچڕ پچڕ، هەروەها پلەكانی گەرمی یەك بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
پ ح ع