کوردستانی
كۆمیسیۆنى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا: هه‌ر كاندید و لیستێك بكشێته‌وه پاره‌ى پێنادرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى كۆمیسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژى داهاتوو بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
جومانه غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمیسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چن و گه‌یشتوون به كۆتایی".
باسى له‌وه‌شكرد "له چه‌ند رۆژى داهاتوو بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كات و پێویسته لایه‌نه‌كان و كاندیده‌كان خۆیان بپارێزن له سه‌رپێچى به‌پێى ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ى بۆیان دانراوه".
وتیشى "له دواى ئه‌وه‌ى كاندیده‌كان تۆماركراون و لیست و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان ژماره‌یان بۆ دانراوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كاندید و لیستێكى بكشێته‌وه ناتوانێ ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرێته‌وه كه له كۆمیسیۆن دایناوه".
بڕیاره له رۆژى 10ى مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانیش به‌شدارى ناكات.
ع،ه