کوردستانی
پارتى سه‌وزى كوردستان ژماره‌یه‌كى زۆر باڵنده ئازاد ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌بۆنه‌ى رۆژى ژینگه‌ی کوردستان، له 16ى نیسانى 2024، فستیڤاڵێكى گه‌وره له پاركى هه‌وارى شار به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆكى پارتى سه‌وزى كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى باڵا و به‌شدابوونى نزیكه‌ى سێ هه‌زار كه‌س، چه‌ند چالاكییه‌كى جۆراوجۆر له فسیڤاڵه‌كه ئه‌نجامده‌درێت.
ملكۆ بازیانى، سه‌رۆكى پارتى سه‌وزى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، له رۆژى 16ى نیسان، به‌بۆنه‌ى رۆژى ژینگه‌ی کوردستانەوه فیستیڤاڵكى گه‌وره به ئاماده‌بوونى لێپرسراوانى حكومى و حزبى و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى سلێمانى كه تێیدا چه‌ند خوێندنگه‌یه‌ك به‌شداری پێده‌كات، هاوكات چین و توێژه جیاوازه‌كانیش به‌شدار ده‌بن كه پێده‌چێت بگاته دوو بۆ سێ هه‌زار كه‌س.
وتیشى، له فستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ند چالاكییه‌كى جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌ده‌ین له‌وانه؛ په‌رده لادان له‌سه‌ر پرۆژه‌ى دوو هه‌زار هێلانه بۆ باڵنده‌كان، له هه‌مانكاتدا په‌رده له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ئازادكردنى 264 باڵنده لاده‌ده‌ین و هه‌روه‌ها ناشتنى 264 نه‌مام، ئه‌وه‌ش وه‌ك هێمایه‌ك كه له‌و رۆژه‌دا یه‌كه‌م چه‌كى كیمیایی له دۆڵى بالیسان و شێخ وه‌سانیدا و بووه هۆى شه‌هیدبوونى 264 هاوڵاتیى و برینداربوونى 400 كه‌سى تر.
ملكۆ بازیانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، فستیڤاڵه‌كه بۆ چواره‌مینجاره ئه‌نجامده‌درێت، و له هه‌وارى شار كاتژمێر 4ى پاش نیوه‌ڕۆ به‌رێوه‌ده‌چێت، داوا له هاوڵاتییانیش ده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێك ئاژه‌ڵى ماڵى هه‌یه و ده‌یه‌وێت ئازادى بكات، ده‌توانێت له‌گه‌ڵمان به‌شدار بێت.
پ ح ع