کوردستانی

ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكى سلێمانى له‌ شه‌قڵاوه‌ برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكى سلێمانى له‌ شه‌قڵاوه‌ برینداربوون

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆ له‌ نزیك تونێلى ماوه‌ران بۆ شه‌قڵاوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ 13 كه‌س بوونه‌ قوربانى كه‌ خه‌ڵكى سلێمانین و وه‌ك گه‌شتیار سه‌ردانى ناوچه‌كه‌یان كردووه‌.

موحسین قەسرۆکەیی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوەی فێرکاری رایگەیاند" لە نزیک تونێلی ماوەران ـ شەقڵاوە رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان 3 ئۆتۆمبێل رووی داوە و بەو هۆیەوە 13 كەس برینداربوون بوون".

ئاماژەی بەوەشکرد " دۆخی تەندروستیی بریندارەكان جێگیرە جگە لە دوو بریندار رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری هەولێر كران".

باسى له‌وه‌شكرد " كە ژمارەیەك لە بریندارەكان گەشتیارن و خەڵكی شاری سلێمانین و مەبەستیان بووە بەرەو قەزای ئاكرێ بچن".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان