کوردستانی
توركیا بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستانى كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردوومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستانیان كرد.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى وڵاتى توركیا به‌شێوه‌یه‌كى چڕ بۆردوومانى چیاى مه‌تینایان له قه‌زارى ئامێدى كرد".
ئه‌و بۆردوومانانه‌ى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئامانج لێیان لێدانه له چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان.
توركیا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام له رێگه‌ى فڕۆكه و درۆنه‌وه بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات بۆ به ئامانجگرتنى چه‌كدارانى په‌كه‌كه.
ع،ه