کوردستانی
كۆگایه‌كى به‌نزین ئاگرى گرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر رایگه‌یاند، كۆگایه‌كى به‌نزین له‌سه‌ر رێگاى مه‌خمور هه‌ولێر ئاگرى گرتووه و تا ئێستا كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر "ئه‌و كۆگایه‌ى ئاگرى گرتووه هى به‌نزینه‌و ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ى مه‌خمور بۆ هه‌ولێر له نزیك ناحییه‌ى شه‌مامك، چه‌ند تیمێك چونه‌ته شوێنى ئاگره‌كه".
تائێستا هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه دیار نییه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
ع،ه