کوردستانی

هاتوچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، سەرجەم تاقیگەکانی پشکنینی ئوتومبیل لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە کار.

کڵپە مه‌حمود عه‌زیز، لێپرسراوی بەشی پشکنینی ئۆتۆمبێل رایگەیاند "سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌، 14ى نیسان، سەرجەم تاقیگەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل له‌ تاسڵووجە، ناوچەی پیشەسازی و تانجەرۆ کراوە دەبن".

باس له‌وه‌شكراوه‌ " هاوڵاتییان دەتوانن پشکنینی بەڕاد لە هەر تاقیگەیەک خۆیان بیانەوێت ئەنجامی بدەن ئەمەش لە پێناو کەمکردنەوەی لۆدو قەرەباڵغی و کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان".

له‌باره‌ى ئۆتۆمبێله‌ لێدراوه‌كان ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو " لیژنەکانیان لە تاسڵووجە لە تێرمیناڵی نوێ دەست بەکارن بۆ ئەو مەبەستە".

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان