کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: ته‌واوى رووفاتی شەھیدان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ باوەشی نیشتمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی: ته‌واوى رووفاتی شەھیدان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ باوەشی نیشتمان

مه‌ودا میدیا-

لە یادی 36 ساڵەی ئەنفالدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێـمی کوردستان  پەیامێکی بڵاوکردەوە وئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، کەسوکاری ئازیزی ئەنفالکراوان دڵنیا دەکەینەوە کە تا کۆتایی لە پرۆسەی گەڕان بەدوای رووفاتی شەھیداندا و گێڕانەوەیان بۆ باوەشی نیشتمان بەردەوام دەبین. ھەروەھا جەخت لە کار و ھەوڵی ھەمەلایەنەمان دەکەینەوە بۆ ئەوی تاوانی ئەنفال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بە جینۆساید بناسرێت و ھەرگیز تاوانێکی وا لە ھیچ شوێنێکی جیھان دووبارە نەبێتەوە.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:

ئەمڕۆ یادی خەمگینی سی و شەش ساڵەی ھەڵمەتە بەدناوەکانی ئەنفال و زیاتر لە 182 ھەزار منداڵ و ئافرەت و پیاو و گەنجی ئەنفالکراوی کوردستان دەکەینەوە کە لە یەکێک لە سامناکترین تاوان و جینۆسایدی مێژوودا ساڵی 1988 لەسەر دەستی رژێمی ئەوسای بەغدا شەھید کران و لێکەوتەکانی تا ئێستا و تا داھاتوویەکی درێژ، بەردەوام دەبن. لەم یادەدا بە رێز و شکۆدارییەوە بە بیریان دەھێنینەوە و سەری رێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکیاندا دادەنوێنین.

لە کاتێکدا دادگای باڵای تاوانەکانی عيراق ئەم تاوانەی بە جینۆساید ناساندووە، داواکاریمان لە حکوومەتی فیدراڵی عيراق دووپات دەکەینەوە کە بۆ بەجێگەیاندنی دادوەری، ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و قوربانییان لە ھەموو روویەکەوە و قەرەبوو بکاتەوە. ھەروەھا جەخت لە خزمەتکردنی باشتری کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان لە ھەموو بوارەکاندا دەکەینەوە و ھەرچی لە توانادا بێت، دەبێ درێخییان بۆ نەکرێت.

کەسوکاری ئازیزی ئەنفالکراوان دڵنیا دەکەینەوە کە تا کۆتایی لە پرۆسەی گەڕان بەدوای ڕوفاتی شەھیداندا و گێڕانەوەیان بۆ باوەشی نیشتمان بەردەوام دەبین. ھەروەھا جەخت لە کار و ھەوڵی ھەمەلایەنەمان دەکەینەوە بۆ ئەوی تاوانی ئەنفال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بە جینۆساید بناسرێت و ھەرگیز تاوانێکی وا لە ھیچ شوێنێکی جیھان دووبارە نەبێتەوە.

لەم یادەدا جەخت لە تەبایی و پێکەوەییی تەواوی لایەن و پێکھاتەکانی کوردستان دەکەینەوە کە مەرجی پاراستن و مانەوەی ماف و دەسکەوتەکان و فیدراڵی و قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستانە. یادی شەھیدان ھەمیشە بە خێر و دروود لە گیانی پاکیان، سڵاو لە خێزان و کەسوکاری ئەنفالکراوان و تەواوی شەھیدانی کوردستان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد