کوردستانی
پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى 48 كاتژمێرى داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کەشناسیی هه‌رێم پێبینییه‌كانى بۆ 48 كاتژمێرى داهاتوو بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتى و سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، به‌ڵام لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى دهۆک ئەگەرى نمە باران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتى و پلەکانی گەرماش، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.
راشیگه‌یاندووه، سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت به‌ڵام لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمە بارانى کورت خایەن و هەورە تریشقە هەیە.
روونیشىكردووه‌ته‌وه، پلەکانی گەرماش، نزم دەبێتەوە بە نزیکەى (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 25
سلێمانی: 24
دهۆک: 24
زاخۆ: 25
هەڵەبجە: 26
کەرکووک: 28
سۆران: 24
حاجی ئۆمەران: 14
گەرمیان: 30
پ ح ع