کوردستانی

پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با له‌ دواى جه‌ژن كه‌م ده‌بێته‌وه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با له‌ دواى جه‌ژن كه‌م ده‌بێته‌وه‌؟

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له‌ رۆژانى جه‌ژن 18 بۆ 19 كاتژمێر كاره‌با له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان دراوه‌ ، وته‌بێژى كاره‌باى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دواى جه‌ژنیش پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با به‌ هاوڵاتییان كه‌م ناكات.

وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم خشته‌ى پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌باى له‌ رۆژانى جه‌ژن بۆ سه‌رجه‌م پارێزگان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، 18 بۆ 19 كاتژمێر كاره‌با دراوه‌ به‌ هاوڵاتییان، گومان ده‌كرێت پێدانى كاره‌با به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام نه‌بێت و رۆژانى دواى جه‌ژن كه‌متر ببێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌، سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژى كاره‌باى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، كه‌م و زیاد پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با په‌یوه‌سته‌ به‌ خواستى هاوڵاتییان له‌سه‌ر كاره‌با و كه‌شوهه‌واوه‌، تاوه‌كو كه‌شوهه‌وا باش و گونجاو بێت، خواست له‌سه‌ر كاره‌با كه‌م ده‌بێت، به‌وه‌ش كاره‌با زیاتر ده‌درێت.

وتیشى، له‌ ئێستادا پێشبینیی ده‌كه‌ین تاوه‌كو ناوه‌ڕاستى مانگى پێنج به‌م شێوه‌یه‌ كاره‌با زۆر بدرێت، چونكه‌ كه‌شوهه‌وا باشه‌ و خواست له‌سه‌ر كاره‌با كه‌متره‌، به‌ڵام بكه‌وینه‌ وه‌رزى گه‌رما و به‌كارهێنانى ئامێره‌ فێنكه‌ره‌وه‌كان و به‌كارهێنانى سبلیت، كاره‌با كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ دواى جه‌ژنیش ئه‌گه‌ر پێدانى كاره‌با كه‌میش ببێته‌وه‌ به‌و راده‌یه‌ نییه‌ و زۆر كه‌م نابێته‌وه‌.

پ ح ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان