کوردستانی
ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له په‌یوه‌ندى هه‌رێم و به‌غدا ده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى رایگه‌یاندووه، پێویسته هه‌رێمى كوردستان و عیراق په‌یوه‌ندییه‌كانیان په‌ره پێبده‌ن و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانى سودانیش له واشنتۆن ئه‌و پرسه ده‌بێت.
ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا له زارى به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌وه "یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کانی سه‌ردانه‌کەی محه‌مه‌د سودانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق گرنگی به‌رده‌وامی پەیوەندییەكانى نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق ده‌بێت، که ماوه‌یه‌که کاری بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی ده‌کرێت، هاوکات باس له پێشکەوتنەکانی نێوان هەردوولا سەبارەت بە ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نەوت ده‌کرێت".
باسى له‌وه‌شكردووه "گرنگە هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێبکاته‌وه و گفتوگۆکان له‌باره‌ی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له چواری بودجه‌ی عیراقدا به‌ره‌و پێش بچن".
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو "زۆر چالاکانە بەشداربووین لە هەوڵدان بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە په‌رله‌مانی په‌رله‌مانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە دیموکراسییەکانیان".
ع،ه