گێتی
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى تر ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشى تر ده‌كات بۆ سه‌ر ئیسرائیل و ده‌ڵێت، ئیسرائیل هه‌ر هێرشێك بكات وه‌ڵامى توندمان ده‌بێت.
سەردار حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند " ئێمە بڕیارمان داوە هاوکێشەیەکی نوێ دروست بکەین کە لەمەودوا ئیسرائیل ئەگەر هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندی و کەسایەتی و هاوڵاتیی و سەروەت و سامانمان، تۆڵەی لێ دەکەینەوه".
باسى له‌وه‌شكرد " ئیسرائیل دەبێت واز لە هەڵسوکەوتی رابردووی خۆی بهێنێت و لەم هێرشەمان وانە وەربگرێت، ئەگەر ئیسرائیل بە هەر شێوەیەک کاردانەوەی هەبێت، بە دڵنیاییەوە کاردانەوەمان توندتر دەبێت لەسەر بنەمای ئەم ئەزموونە نوێیەی کە بەدەستمان هێناوە".
شه‌وى رابردوو ئێران له رێگه‌ى چه‌ندین درۆن و موشه‌كى كروزه‌وه هێرشى كرده سه‌ر ئیسرائیل.
ع،ه