کوردستانی

زانیاریی له‌سه‌ر بۆردوومانه‌كه‌ى گه‌ڵاڵه‌ى شارباژێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی له‌سه‌ر بۆردوومانه‌كه‌ى گه‌ڵاڵه‌ى شارباژێر

مه‌ودا میدیا-

قائیمقامى قه‌زاى ماوه‌ت له‌شارباژێر راگه‌یاند، گوندى گه‌ڵاڵه‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى ماوه‌ت بۆردوومانكراوه‌ و قوربانیش هه‌یه‌.

كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامى قه‌زاى ماوه‌ت به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دره‌نگانى شه‌وى رابردوو دۆڵى شۆره‌ى له‌ گوندى گه‌ڵاڵه‌ بۆردوومانكراوه‌ و قوربانیش هه‌بووه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "سێ خانوو بۆردوومانكراون به‌هۆیه‌وه‌ گه‌نجێك كوژراوه‌ و كوڕى كه‌سایه‌تییه‌كى سنوره‌كه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى له‌ناو باخ ماونه‌ته‌وه‌".

وتيشى "ئه‌و كه‌سه‌، له‌گه‌ڵ خێزان و چه‌ند ماڵێكى تر له‌وێ بوون، به‌ڵام ئه‌و شه‌و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و ماوه‌ته‌وه‌، به‌هۆى بۆردوومانه‌كه‌وه‌ پێوه‌ بووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا گیانى له‌ ده‌ستداوه‌".

ئه‌و بۆردوومانه‌ى سنورى گوندى گه‌ڵاڵه‌ له‌ كاتێكدایه‌ شه‌وى رابردوو به‌ سه‌دان درۆن و مووشه‌ك به‌سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و ئیسرائیل ئاراسته‌كران.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان