کوردستانی
كاندیدێكى گۆڕان دوورده‌خرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق كاندیدێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى ئاگاداركردووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌رى دوورخستنه‌وه‌ى هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان.
یاسین خزر، كاندیدى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تا ئێستا كۆمسیۆن بڕیارى كۆتایی بۆ دوورخستنه‌وه‌م نه‌داوه به‌ڵام ته‌نها ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه".
وتیشى "هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه من كارتى ده‌نگدانم ونكردووه و ئه‌وه‌ش هۆكاره ئه‌گه‌ر دوربخرێمه‌وه و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردن ده‌ده‌ین".
یاسین خزر، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستانه له پشكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش خۆى كاندیدكردووه.
ع،ه