کوردستانی
مه‌ودا میدیا ورده‌كارى دامه‌زراندنه‌كه‌ى پارتى ئاشكرا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه پارتیی دیموكراتیی كوردستان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى به دامه‌زراندنى پێشمه‌رگه كردووه و به‌رپرسێكى ئه‌و حزبه‌ش زانیاریی ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه به مه‌ودا میدیا دراون "چه‌ند رۆژێكه له سنورى چه‌مچه‌ماڵ و پارێزگاى سلێمانى ناونوسین له لقه‌كانى پارتی ده‌ستیپێكردووه و وه‌ك پێشمه‌رگه داده‌مه‌زرێن و ئه‌و دامه‌زراندنه‌ش قۆناغی كۆتایی وه‌رگرتووه".
به‌رپرسێكى باڵاى پارتى كه نه‌ویویست ناوى ئاشكرا بكرێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و دامه‌زراندنه ته‌نها بۆ ناوچه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو له ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان و له هه‌موو لقه‌كانى پارتى ده‌ستى به دامه‌زراندن بۆ ریزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ستپێكردووه و چه‌ند هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه داده‌مه‌زرێنێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ره‌وه هاتووه و دامه‌زراندنه‌كه‌ش قۆناغی كۆتایی وه‌رگرتووه و چه‌ندین كه‌س له لقه‌كانى پارتى دیاریكراون بۆ دامه‌زراندن و ناوى ده‌رچووه".