کوردستانی

پارتى چ داوایه‌كى له‌ توركیا كردووه‌ له‌ باره‌ى یه‌كێتى

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى چ داوایه‌كى له‌ توركیا كردووه‌ له‌ باره‌ى یه‌كێتى

مه‌ودا میدیا-

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە رایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت فشار لە تورکیا بکات بۆ ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەلکێشی شەڕی پەکەکە بکات.

جەمیل بایك، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان لە نوسینێکدا ڕایگەیاندووە "پەکەکە هێچ کاتێک زەرەری لە بەرژەوەندییەکانی عیراق نەداوە، بەردەوام سیاسەتی دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی بە بنەما وەرگرتووە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌" هەندێک لە چاوپێکەوتنەکانی دەوڵەتی جینوسایدکاری تورکیا لەگەڵ دەوڵەتی عیراق راستەوخۆ پەیوەندی بە پەکەکەوە هەیە، بە تایبەت، ئەگەر ئەو بڕیارەی کە وابانگەشە دەکرێت ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراق سەباره‌ت بە پەکەکە گرتوویەتی راست بێت، ئەوا ئەو بڕیارە چەندە زەرەر لە پەکەکە دەدات، ئەوەندەش زەرەر لە بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی عبراق دەدات".

دەشڵێت "هەموو گەلی کورد ئێدی ئەو لااستییە دەزانن کە پارتی، وەک هاوبەشێکی دەوڵەتی داگیرکەر و جینوسایدکاری تورکیا، لاێگایەکی زۆر خراپ و نەگریسی گرتۆتە بەر پێویستە پەدەکە هەرچی زووترە لەم لاێگایە بگەڕێتەوە و  پاشگەز ببێتەوە، پێویستە پارتى بە شێوازێکی گێرەشێوانە بیرۆکراسی و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی عبراق بۆ دژایەتی پەکەکە بەکار نەهێنێت و هەوڵ بۆ ئەوە نەدات کە لەسەر ناوی عیراق بڕیار لە دژی پەکەکە وەربگیردرێت، بەڵام  پارتى وەها هەڵسوکەوت دەکات وەک بڵێی لەم بوارەدا ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تایبەتی گرتبێتە ئەستۆ".

لەنوسینەکەیدا باسی لەوەشکردووە "پارتی هەروەها ئەو راوێژ و بیرۆکەیە دەدات بە دەوڵەتی تورکیا کە ئەگەر یەکێتی بەشدار نەبێت، شەڕ لە دژی پەکەکە ئەنجامێکی ئەوتۆی نابێت و بەم شێوەیە دەوڵەتی تورکیا هاندەدات لە زەخت و گوشار بخاتە سەر یەکێتی".



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان